تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 18:41 Asia/Tehran
  • ھاوبیروڕایی کۆتلە عێراقییەکان لە بارەی ڕەت کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی

سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسی باسی ھاوبیروڕایی کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی کردووە لە بارەی ڕەت کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

کۆتلە سیاسییەکانی عێراق لە دانیشتنی ئەم دواییەیاندا لە سەر ئەوە ڕێککەوتوون کە نەیارەتیی خۆیان لەگەڵ دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەرببڕن.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، زۆربەی جەماوەری عێراق نەیاری دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنن بە تایبەت کە کۆمیسیۆنەکە لە ڕاپەڕاندنی ھەنگاوەکانی دا شکستی ھێناو دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی ڕانەگەیاند.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر بەرپا کراو دەرەنجامە ڕاگەیەندراوەکەی ئەم ھەڵبژاردنە، کاردانەوە و ناڕەزامەندیی کۆمەڵێک لە خەڵک، کۆتلەو پارتەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوەو شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەم ماوەیەدا ناڕەزامەندیی خەڵک لە شەقام و بازاڕی ئەم وڵاتەی بە خۆیەوە بینی.

سەرپەیڤ