تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 09:39 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند گوندی پارێزگای دیالەی عێراق،کوژران و بریندار بوونی پتر لە ٣٠ شارومەندی عێراقیی لێ کەوتەوە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوار شەممە باسی ھێرشی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستب داعشیان کرد بۆ سەر چەند گوندێکی پارێزگای دیالە، لە ڕۆژھەڵاتی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی  ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، لەم ھێرشەدا پتر لە ٣٠ شارومەندی عێراقی کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی عێراق، تیرۆریستانی داعش بە سواری چەند ترۆمبیلێکەوە ھەڵیانکوتایە سەر گوندەکانی، ئەلڕەشاد، کلیوات و ئەلھەواشە لە پارێزگای دیالە و خەڵکیان لە کوچەو کۆڵانەکاندا دایە بەر دەستڕێژ.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی لانیکەم ١٥ شارومەەندی عێراقی و بریندار بوونی زیاتر لە ١٨ کەسی دیکە دەکەن لەم ھێرشە تیرۆریستییەدا.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە. لە بەرامبەردا ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی بەردەوامی زۆرین بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەژیر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ئەنجام داوەو ئەو ھەنگاوانە ھەرواش بەردەوامن.

سەرپەیڤ