تشرینی یه‌که‌م 27, 2021 09:59 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: ھێرشی سەر دیالە دەربڕی پێویستیی یەکگرتن و داکۆکی لە دامەزراوە ئاسایشتییەکانە

سەرۆک کۆماری عێراق ھێرشی تیرۆریستی لە ناوچەی میقدادیە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی ئەم وڵاتەی بە نیشانەی پێویستیی یەکگرتن، داکۆکی لە دامەزراوە ئاسایشتییەکان و پڕکردنەوەی بۆشایی و بە ھەند گرتنی مەترسیەکانی داعش زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ئەلنەشرە، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق، ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوچەی میقدادیە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای دیالەی ئەم وڵاتەی ئیدانە کردو ڕایگەیاند: ھێرشی تیرۆریستی و ترسەنۆکانەی دژی جەماوەر لە دیالە، پێویستیی یەکگرتن، داکۆکی لە دامەزراوە ئاسایشتییەکان و پڕکردنەوەی بۆشایی و بە ھەند گرتنی مەترسیەکانی داعش و بەردەوام کرانی ھەوڵی نیشتیمانی بۆ خاشەبڕ کردنی بەرماوەکانی ئەو تاقمە تیرۆریستییەمان لە تەواوی ناوچەکەدا وەبیر دێنێتەوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک کۆماری عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم ھێرشە تیرۆریستییەی ئیدانەکردو جەختی کرد لە سەر کاردانەوە پیشان دان و وەڵامدانەوەی دەستبەجێی.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی ڕابردوو باسی کوژران و بریندار بوونی پتر لە ٣٠ کەسیان کرد لە ھێرشی داعش بۆ سەر گوندەکانی، ئەلڕەشاد، کلیوات و ئەلھەواشە لە پارێزگای دیالەی ئەم وڵاتەو ڕەوانەکرانی ھێزی یارمەتیدەر بۆ ئەم ناوچەیەیان کرد.

سەرپەیڤ