عێراق دەیان منداڵی داعشی ڕادەستی کۆماری ئازەربایجان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402010-عێراق_دەیان_منداڵی_داعشی_ڕادەستی_کۆماری_ئازەربایجان_کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی ڕادەست کرانی دەیان منداڵی داعشی بە باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجانی کردووە ھەتا بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 09:09 Asia/Tehran
  • عێراق دەیان منداڵی داعشی ڕادەستی کۆماری ئازەربایجان کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی ڕادەست کرانی دەیان منداڵی داعشی بە باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجانی کردووە ھەتا بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە دەیان منداڵی داعشی ڕادەستی بە باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە بەغدا کردووە ھەتا بیانباتەوە وڵاتی خۆیان.

لەم پەیوەندیەدا «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەم وەزارەتخانەیە بە ھاواھەنگی وەزارەتی دادو باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە بەغدا، ٢٨ منداڵی داعشیی بۆ گەڕاندنەوە بەرەو وڵاتەکەیان ڕادەستی باڵوێزخانەی ئازەربایجان کرد.

سەحاف وتیشی: دایکانی ئەم منداڵانە لە بەر ئەنمندام بوونیان لە تاقمی تیرۆریستیی داعش لە لایەن دادگە تایبەتییەکانی عێراقەوە زیندانیان بۆ بڕاوەتەوەو ئەم منداڵانەش لەگەڵ دایکیاندا بوونە.