تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 17:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ھاوەن بۆ سەر پارێزگای دیالەی عێراق

سەرچاوە عێراقیەکان باسی کەوتنی چوار گولەھاوەنیان لە ناوچەی میقدادیەی پارێزگای دیالە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی سومریە، لە ھێرشی تیرۆریستانی داعش، چوار گولەھاوەن ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە گردوپەڕی گوندەکانی «حروب» «عەنبەکیە» لە پارێزگای دیالەی عێراق کەوت. ئەم سەرچاوە عێراقییە وتووشیەتی: ئەم ھێرشە بە ھاوەنە ھیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرچاوەکانی عێراق شەوی چوارشەممەش باسی کوژرانی ٨ کەس و بریندار بوونی ١٠ کەسی دیکەیان کرد لە ھێرشێکی دیکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕۆژی سێ شەممە وتی: تیرۆریستانی دعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی «ئەلڕەشاد» لە میقدادیەش.

ھاکات سەرچاوەکانی عێراقی باسی ھێرشی چەکدارانە بۆ سەر ھێندێک لە گوندەکانی دیکەی سەر بە شارستانی میقدادیەیان کردووە.

سەرکردایەتیی ھەڵمەتی ھاوبەشی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: شانە تیرۆریستییەکانی داعش پێیان ناکرێ بەرەوڕووی ھێزە چەکدارەکان و ئاسایشت ببنەوەو ھەر بۆیە ناجوامێرانە لە ئێستادا سێرەیان بۆ خەڵک و شارومەندانی بێ دەرەتان گرتووە.

سەرپەیڤ