کازمی: داعش بە نیازی کنەکردنە نێو پارێزگای دیالەیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە تاقمی تیرۆریستی داعش بە دوای شوێن پێیەکدا دەگڕێ لە پارێزگای دیالە، جەختی کرد: ئەم پەلەقاژەیەی داعش سەر ناگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی پەیامنێری ئیرنا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەری گشتیی ھێزە چەکدارەکان و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئاسایشتی و لەشکری بەڕێوە برا.
ئەم کۆبوونەوەی تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ئاسایشتیی پارێزگای دیالە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق و ھەنگاوەکانیئەو لێژنە ئاسایشتییەی کە لە لایەن سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان پێک ھات و ڕەوانەی پارێزگاکە کرا.
کازمی لە دانیشتنەکەدا کرداری ھێزەکانی عێراقی لە ڕووی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاردانەوەی خێرا بەم ھێرشانەی تیرۆریستانی بە «پاڵەوانانە» وەسف کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: داعش بە دوای شوێن پێیەکدا دەگڕا لە پارێزگای دیالە ، کەچی قەت ئەو پەلەقەژەیەی سەری نەگرت.
ناوبراو داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد کە لە خەم و کوێرەوەرییەکانی شارومەندانی عێراقی بۆ گەییشتن بە ھێندێک ئامانج کەڵکاژۆیی نەکەن و بۆ شکست پێ ھێنانی تیرۆریزم یەکڕیزو ھاودەنگ بدەن.