تشرینی دووه‌م 01, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • جیاکرانەوەی ده‌نگى ئه‌و سندوقانه‌ى هه‌ولێرو که‌رکوک که‌ سکاڵایان له‌سه‌ربوو

کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگى ئه‌و سندوقانه‌ى به‌ده‌ست جیاکرده‌وه‌ که‌ له‌شه‌ش پارێزگاى عێراق سکاڵایان له‌سه‌ربوو.

کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، ده‌نگى ئه‌و سندوقانه‌ى که‌ سکاڵایان له‌سه‌ربووه‌ له‌پارێزگاکانى هه‌ولێر، که‌رکوک، که‌ربه‌لا، موسه‌ناو قادسیه‌و به‌ده‌ست جیاکرانه‌وه‌ به‌چاودێریى نوێنه‌رى کاندیده‌کان‌و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو ئەمڕۆ و سبه‌ى ده‌نگى ئه‌و سندوقانه‌ى پارێزگاى زیقار به‌ده‌ست جیاده‌کرێنه‌وه‌ که‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌و کۆمسیۆن داواش له‌کاندیده‌کان ده‌کات چاودێره‌کانیان بنێرنه‌ کۆمسیۆن بۆئه‌وه‌ى له‌نزیکه‌وه‌ به‌راوردى ده‌رئه‌نجامى ئه‌لیکترۆنى‌و  ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست به‌چاوى خۆیان ببینن.

ئه‌گه‌رچى ڕۆژانى ڕابردوو کۆمسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌ده‌کرد، هیچ جیاوازیه‌ک له‌نێوان هه‌ژمارى ده‌ستى ده‌نگه‌کان‌و هه‌ژمارى ئه‌لیکترۆنى نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کۆمسیۆن هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌وباره‌وه‌ نه‌داوه‌.

سەرپەیڤ