تشرینی دووه‌م 03, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • ئەکرەم کەعبی: دابین کردنی ئاسایشتی جەماوەری دیالە واجیبی شەرعییە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، دابین کردنی ئاسایشتی جەماوەری دیالەی عێراقی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و واجبێکی شەرعی و ئاکاری زانی.

«شێخ ئەکرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء، لە توییتێکدا نووسی: دابین کردنی ئاسایشتی جەماوەری عێراق بە تایبەت لە پارێزگای دیالەو ناوچەی تارمیەو پاراستنیان لە بەرامبەر مەترسیی داعش و تەکفیرییەکان واحیبێکی شەرعی و ئەرکێکی نیشتیمانی و ئاکارییە.

کەعبی وتیشی: ئەم خەمساردی و کەم و کوڕییانە دەستپێکی ھێرشەکانی داعش بۆ سەر جەماوەری بێ پەسیوی موسڵ و تەکریت و ناوچەکانی دیکەمان وەبیر دێنێتەوە، ئەو سەردەمەی کە جەماوەری بە خیرەتی عێراق بۆ داکۆکی لە کەمینە و قەلەو موسڵمانانی سوننەو شێعە خەباتیان دەکرد ھەتا ببنە ھێزێکی جەماوەریی ئەفسانەیی لەو شارانەدا.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء ھیوداریی دەربڕی کە، ھێزەکانی ئاسایشت و ھێزی جەماوەریی عێراق لە سەر ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانەی خۆیان لە پارێزگای دیالەو تارمیە بەردەوام دەبن و خەونی داعش بۆ گەڕاندنەوەی دەوڵەتە شکست ھێناوەکەیان پوچەڵ کەنەوە.

سەرپەیڤ