تشرینی دووه‌م 04, 2021 11:02 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: پارێزگای دیالە عێرافێکی چکۆلەو شاری خۆشەویستی و برایەتییە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی ھێزە نیشتیمانییەکانی عێراق وتی: پارێزگای دیالە عێراقب چکۆلەو شاری خۆشەویستی و برایەتی و سەرمەشقی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان ھۆزو ئەتن و خێڵەکانە.

«عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی سەرۆکی ھاوپەیمانیی ھێزە نیشتیمانییەکانی عێراق لە وتەگەلێک دا جەختی کرد: پارێزگای ئیالە لە ڕابردوویەکی نەک ھێندەش دووردا یەکگرتوویی و ھاوھەنگاویی بە خۆیەوە بینیوە لە ئاراستەی دەرپەڕاندنی داعشیەکان لەم ناوچەیە.

حەکیم وێڕای ئەمەی کە داوای لە ژیرمەندان و شێخ و سەرۆک عەشیرەو بلیمەتانی کۆمەڵگا و امەزراوە سیاسییەکان کرد ھەتا لە ڕێک و پێک کردنەوەی ڕەوشتی دیالە بەشداریی زیاتریان ھەبێت، داوای لە دەزگا ئتاسایشتییەکانیش کرد کە بەرپرسایەتیی مافەکی و یاسایی خۆیان لەمەڕ چەسپاندنی ئاسایشت و پاراستنی گیانی شارومەندانی ئەم پارێزگایە بە ئەستۆ بگرن.

حەوتەیەک لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش لە چەند ھێرش دا بۆ سەر ناوچەگەلێکی شارستانی میقدادیە لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق، کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی شەھیدو بریندار کرد.

سەرپەیڤ