تشرینی دووه‌م 05, 2021 10:32 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئێران و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئەم وڵاتە لە بارەی ھاوکاریی تاران و بەغدا و کەم کرانەوەی ناکۆکی و قەیرانە ناوچەییەکان دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و  سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران بەردەوام پشتیوانی عێراق دەبێت، ھیواداریی دەربڕی کە ئەم وڵاتە بتوانێ ڕۆڵێکی تەوەرەیی لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا بگێڕێت.

«نوری مالیکی»  سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێران و عێراق، داوای ڕۆڵگێڕانی زیاتری ھەردووک وڵاتەکەی کرد لە قۆناغەکانی بەردەم دا لە ئاراستەی کەم کردنەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان و چەسپاندنی ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ