تشرینی دووه‌م 05, 2021 16:40 Asia/Tehran
  • «موقتەدا سەدر » یەکڕیزی لە نێوان شێعەو سوننەی میقدادیە دروست دەکات

له‌سه‌ر داواکاری «موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، دانیشتوانی شیعه‌ و سوننه‌ی قه‌زای «میقدادیه‌»ی سنوری پارێزگای دیاله‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی دوبه‌ره‌کی نوێژی ھەینی پێکەوە بەجێ دێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، .ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران نوێژخوێنی شیعه‌و سوننه‌ی قه‌زای «میقدادیه‌»ی سەر بە پارێزگای دیاله‌ لە سەر داخوازیی «موقتەدا سەدر» به‌هاوبه‌شی نوێژی هه‌ینیان به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی ناکۆکی و کێشه‌ی تائیفی نێوانیان له‌ناوه‌ندی قه‌زاکه‌ بە جێ ھێنا.

به‌شداربووانی نوێژی هاوبه‌شی شیعه‌ و سوننه‌ی «میقدادیە»، به‌ر له‌ده‌ستپێکی نوێژه‌که‌یان دروشمی ره‌تکردنه‌وه‌ی تائیفه‌گه‌ری و شه‌ڕ و ناکۆکی نێوان پێکهاته‌ و ئایینه‌کانیان ھەڵداو جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی هێمنی و پێکه‌وه‌ ژیانی به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا کرده‌وه‌. 

سێی ئەم مانگه‌، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌نامه‌یه‌کدا داوای نوێژی هاوبه‌شی سوننه‌ و شیعه‌کانی له‌ پارێزگای دیاله‌ کرد و رایگه‌یاند، "پێویسته‌ سوننه‌ و شیعه‌کان نوێژێکی هاوبه‌ش بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌دوبه‌ره‌کی و دورخستنه‌وه‌ی تیرۆر و چالاکی گروپه‌ میلیشیاکان ئه‌نجام بده‌ن. جێگای ئاماژەیە شه‌وی ٢٦ی مانگی رابردوو، ژماره‌یه‌ک له‌چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر گوندی ره‌شاد که‌ زۆرینه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌بن له‌ رۆژهه‌ڵاتی  قه‌زای «میقدادییه‌» کە لە ئەنجام دا ١٥ که‌س شه‌هید بوون و ٢٦ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. 

سەرپەیڤ