سەرھەڵدانی خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوزی بەغدا
«عەممار حەکیم» سەرۆکی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق خۆپیشاندەران و ھێزەکانی ئاسایشت بۆ پشوودرێژی و دان بۆخۆداگرتن بانگێشتن دەکات.
سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە: ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق، توندوتیژی لێ کەوتووەتەوەو لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر لە ناوچەی سەوزی بەغدا گرد بوونەتەوەو دەنگی تەقە تفەنگ دەگاتە گوێ.
وێنە بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دعەربڕی بربندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانەو تەنانەت ھێندێک لە سەچاوەکان وا باس دەکەن کە ئەم توندوتیژیانە کوژراویشی لێ کەوتووەتەوە.
ھەر لەم پەیوەندیەدا «عەممار حەکیم» ڕابەری حیکمەتی نیشتیمانی و ھاوپەیمانیی ھێزەکانی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی ئەو ڕووداوانەی ناوچەی سەوزی بەغدا نیگەرانیی دەربڕیوەو وێڕای بانگێشتنی خەڵک و ھێزەکانی ئاسایشت بۆ دان بەخۆداگرتن جەختی لەوەش کردووەتەوە، ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن نابێ لە ڕەوتی ئاشتیانەی خۆی بترازێت.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە کە لەم قۆناغە ھەستیارەدا بەرژەوەندیی نیشتیمانی لە سەرەوەی ھەموو داخوازییەکانیان دابنێن.
«حەکیم» ھەروەھا کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و دەزگای دادی عێراقیشی بۆ تاوتوێ کردنی وردی تانەو سکاڵاکانی ھەڵبژاردن و ڕەچاوکردنی مافی کۆتلە ناڕەزاکان بانگێشتن کرد.