تشرینی دووه‌م 06, 2021 10:22 Asia/Tehran
  • له‌ ناوچەی کفری پارێزگای دیالە داعش هێرشی کردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە

چەکدارانی داعش بۆ یەکەمجار لە ناوچەی کفری سەر بە پارێزگای دیالە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

 

 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد، "شەوی رابردوو کاتژمێر 8 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ی  لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجامدا لە سنووری میحوەری گەرمەسێرـ کفری.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی  وەڵامدرایەوە و لێیان هاتوونه‌تە دەست، که‌ خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌کدارانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چه‌ندین هێرشی ئه‌نجام داوه‌ و پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان داوه‌.

سەرپەیڤ