تشرینی دووه‌م 10, 2021 18:02 Asia/Tehran
  • وردیاتی دیدارەکانی سەردار «قائانی» لە عێراق

باڵوێزی ئێران لە عێراق: فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کاربەدەستانی عێراقی، داوای ڕێزنانی تەواوی کۆتلە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کرد لە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تایبەتی دا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم سەبارەت بە گەشتەکەی سەردار «قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ عێراق وتی: «سەردار قائانی» جەختی لە ڕاگەییشتن بە تانەو سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی عێراق کردووەتەوە لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە.

مەسجیدی وتیشی: «سەردار قائانی» داوای لە ناڕەزامەندانی بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش کرد کە دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی، ھاوکاریی یەکتر بکەن.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ھەروەھا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی سەر ماڵەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وزیرانی عێراق، وتی: «سەردار قائانی»ش لە سەر گرینگایەتیی لێکۆڵینەوەی ورد، گشتداگرو ھونەری سەبارەت بەو ھێرشە و سزادانی بکەرانی بە پێی یاسای عێراق پێی داگرت.

فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەردانەکەی دا بۆ عێراق لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆمارو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی سیاسی و ڕابەرانی تاقمە خۆڕاگرەکانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ