درونێکی ھەڵگری تەقەمەنی لە باکووری عێراق دا خرایە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402870-درونێکی_ھەڵگری_تەقەمەنی_لە_باکووری_عێراق_دا_خرایە_خوارەوە
سەرچاوە عێراقییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ئەم وڵاتە درونێکی ھەڵگری تەقەمەنییان لە تەنیشتی سنووری پارێزگای کەربەلا خستووەتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2021 13:54 Asia/Tehran
  • درونێکی ھەڵگری تەقەمەنی لە باکووری عێراق دا خرایە خوارەوە

سەرچاوە عێراقییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ئەم وڵاتە درونێکی ھەڵگری تەقەمەنییان لە تەنیشتی سنووری پارێزگای کەربەلا خستووەتە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە درونێکی ھەڵگری تەقەمەنییان لە تەنیشتی سنووری پارێزگای کەربەلا خستووەتە خوارەوە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، درونەکە دە کیلۆگرام کەرەستەی تەقاندنەوەی پێ بووەو لە کاتی ڕۆییشتن بەرەو قوڵایی شاری کەربەلا بووە.

سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق ھێشتا لە ھەمبەر ئەم ڕاپۆرتەدا ھیچ کاردانەوەیەکیان لە خۆیان پیشان نەداوە نە پشتڕاستیان کردوەتەوەو نە ڕەتیان کردووەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ و سەرکەوتنی عێراق بە سەر ئەم تاقمە تیرۆریستییەدا دوای سێ ساڵ و نیو پێکدادان، بەرماوەکانی داعش ھێشتاش لە بڕێک لە پارێزگاکاندا خەریکی جم و جوڵی تیرۆریستین.