تشرینی دووه‌م 26, 2021 20:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی ناڕازییانی عێراقی بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە

ھەزاران ناڕازیی بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق بە گردبوونەوە لە نزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا خوازیاری ھەڵوەشانەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و سزادانی ھۆکارانی کوشتنی خۆپیشاندەران بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھەزاران ناڕەزامەندی عێراقی ئێوارەی ڕۆژی ھیەینی لە بەغدا بۆ چەندەمین ھەینیی بەردەوام بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و نەکشانەوەی ئەمریکا لە عێراق لە نزیکی ناوچەی سەوزی بەغدا گردبوونەوەو بە نیازی چوونە نێو ئەم ناوچەیە بوون کە بەرەو ڕووی ھێزەکانی ئاسایشت بوونەوە.

دەیان ناڕەزامەندیش بە ڕوخاندنی ئەو لەمپەرە چیمەنتۆیییانەی کە لە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا دانرا بوو ھەوڵیان دا ڕێگای چوونی ناڕازییان بۆ نێو ناوچەی سەوز بکەنەوە، کە بەرەوڕووی ھێزەکانی ئاسایشت بوونەوە.

لێژنەی ڕێکخستنی گردبوونەوەو مانگرتن بۆ ناڕەزامەنەدی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی تازەف «جنین پلاسخارت»ی ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ عێراقیان بە ھاوبەشی سەرەکیی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق دا زانی.

لەو بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئێمە خوازیاری لاچوونی «پلاسخارت» وەکو نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق و وەدەرنانی لە وڵاتەکەمانین و داوا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکەین کە تەواوی ئەندامانی شاندی نوێنەرایەتیی خۆی لە عێراق دا بگۆڕێت. دیارە ئەمەش خواستی تەواوی گەلی عێراقە نەک ھەر ناڕەزامەندانی دەرەنجامی ھەڵبژاردن.

سەرپەیڤ