کانونی یه‌که‌م 06, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە باشووری شاری

هێزەکانی ڕێکخراوی " حەشدی شەعبی" ڕۆژی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بە مەبەستی پاکتاوکردنی ناوچە باشووریەکانی شاری سامەڕا لە پارێزگەی سەلاحەدین ، لەباکوری ئەم وڵاتە لە تیرۆریستانی داعش ئەنجامدا.

ڕێکخراوی  حەشدی شەعبی لەبەیان نامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم هەڵمەتە لەلایەن یەکینەگەلێک لە تیپی ٤٢ی ئەم ڕێکخراوە ئەنجام بووە.

هێزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە توانیان ئاسایش وئەمنیەتی ئەم ناوچانە دابین بکەن.

سەرباری شکستی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارەیەک لەئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دا حوزۆریان هەیە وبە شێوەی پەرت وبڵاو دەس ئەدەنە کاری تیرۆریستی. ژێدەرە عیراقیەکان بەیانی ئەمڕۆیش باسی پەلاماری ئەندامانی گروپی ترۆریستی داعش بۆسەرناوچەی :" ئەلتون کوبری" لە پارێزگەی کەرکووکیان کرد .

کەناڵی هەواڵی" سابرین "ی عێراق ڕایگەیاند ، لەم پەلامارەدا  لانیکەم چوارکەس کوژراون وپێنج کەسی تریش برینداربوون.

 

سەرپەیڤ