کانونی یه‌که‌م 07, 2021 18:39 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە بەسرەو ڕاگەیەندرانی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی

پارێزگاری بەسرە دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی و کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقی سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی سومریەنیوز، سەرچاوە میدیاییە عێراقییەکان باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ سێ شەممەی بەسرەیان کردووەو لەم پەیوەندییەدا «ئەسعەد عیدانی» پارێزگاری بەسرەش دوابەدوای ئەم ڕووداوە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیی لەم پارێزگایەدا ڕاگەیاند.

«ئەسعەد عیدانی» وتی: بە داخ و مەخابنێکی زۆرەوە ھێرشێکی تیرۆریستیی خائینانە دژی بەسرەی ھێمن ئەنجامی گرت کە کوژران و بیرندار بوونی کۆمەڵێک لە شارمەندانی بێ دەرەتانی لێ کەوتەوەو لە ئەنجام دا ئێمەش لە بەسرەدا سێ ڕۆژ ماتەمینیی گشتیمان ڕاگەیاندووەو لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکاندا ھاودەردی دەر دەبڕین و بەڵێن دەدەین کە بەم زووانە تاوانکاران بە شێوەیەکی دادگەرانە سزا بدرێن.

بنکە ھەواڵدەرییەکان ژمارەی قوربانییەکانی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەی ڕۆژی سێ شەممەی بەسرەیان ھەتا ئەم چرکەیە ١٦ کوژراوو چەندین بریندار ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ