کانونی یه‌که‌م 07, 2021 22:20 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: سەرۆک وەزیران ئەرکی سەرەکیی خۆی بۆ دابین کردنی ئاسایشت بەجێ بێنێ

دوای ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای بەسرە، سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق» وێڕای ڕەخنەگرتن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لێ کرد کە لە باتی گرفت ساز کردن بۆ تاقمە خۆڕاگرەکان، ئەرکی سەرەکیی خۆی لەمەڕ دابین کردنی ئاسایشتی وڵات بەجێ بێنێ.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممەخ لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: ڕووداوە تیرۆریستییەکەی دژی جەماوەری عێراق لە بەسرە ئەویش لەم بڕگەھەستیارەدا پەلەقاژەیەکی شکست خواردووە بۆ تێکدانی سەقامی عێراق.

«بەرھەم ساڵح» وتیشی: دەبێ یەک بگرین و لە وڵات و دەزگا ئاسایشتییەکان پشتگری بکەین، چونکو ھیچ بژاردەیەکمان بێجگە لە یەکێتی و پاراستنی ئاسایشت و ھێوریی کۆمەڵگا و سزادانی تاونکاران نییە.

«قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراقیش پێی داگرت: ئەوانەی وا داکۆکیی سێ گۆشەی نەگریسی ئەمریکاو بریتانیاو ڕژێمی زایونییان لە پشتە، ھێرشیان کردە سەر شارە ھێمنەکانی عێراق ھەتا کەسانێکی بێ تاوانی زیاتر قەڵاچۆ بکەن و جەماوەری لە ئاسایشت بەھرەبردووی ئێمە بتۆقێنن.

خەزعەلی وتیشی: سەرۆک وەزیران دەبێ لە باتی ھەوڵدان و بەکارھێنانی وزەو مسۆگەرات لە ئاراستەی ڕاوەدوونانی ئەو تاقمانەی کە بەگژداگیرکەراندا دەچنەوە، ئەرکی سەرەکیی خۆی بەجێ بێنێ و گرینگی بە کێشەی ئاسایشتی بدات و بۆ خەباتی دژی بەرماوەکانی تیرۆریستانی تەکفیری خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بێت.

سەرپەیڤ