کانونی یه‌که‌م 09, 2021 17:07 Asia/Tehran
  • عێراق کۆتایی فەرمیی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ڕاگەیاند

دەوڵەتی عێراق بە فەرمی کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەبمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بە ناوی کاربەدەستێکی پایەبڵیندی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە فەرمی کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەبمانیی نێونەتەوەیی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

«ئەلئەعرەجی» بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: ئەمڕۆ لە دواخولی وتووێژەکاندا لەگەڵ کاربەدەستانی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی کە لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوە، کۆتایی ھاتنی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەبمانیی نێونەتەوەیی و کشانەوەیان لە عێراقمان بە فەرمی ڕاگەیاند.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی، ھاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە بواری فێرکاری، ھێزمەند کردن و یارمەتیی موستەشارییانە بەردەوام دەبێت.

شەوی ڕابردوو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «مەتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لە دانیشتنێکدا سەبارەت بە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکا لەم وڵاتە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کازمی و تولەر لەم دانیشتنەدا پێشکەوتنەکانی پەیوەست بە ڕۆڵی جەنگاوەرانەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە عێراق بە گوێرەی بڕگەکانی «وتووێژی ستراتژی»ی نێوان بەغداو واشێنگتۆن و گۆڕدرانی ئەرکەکەیان بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکار، یارمەتی دانی ھێزمەند کردنی سوپای عێراقیان تاوتوێ کردووە.

سەرپەیڤ