کانونی یه‌که‌م 12, 2021 19:48 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دژی داعش لە چیای حەمرین

‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین ئۆپراسیۆنێکیان له‌دژی چه‌کدارانی رێکخراوی داعش ده‌ستپێکرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌ ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش به‌ به‌شداریی هێزه‌کانی سوپای عێراق و یه‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێکردوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ که‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ له‌ شه‌ش میحوه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر سوپا و حه‌شد ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌کانی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ماوه‌ی رابرودودا چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی که‌ بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه‌، چه‌ند هێرشێکی بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئه‌نجامدا و دواتر مسته‌فا کازمی هاته‌ ناوچه‌ی مه‌خمور و پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌ش کرد.

سەرپەیڤ