ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح: تورکیا خۆی بە خاوەنی خاکی هەرێمی کوردستان دەزانێت
ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح بە ڕەخنەگرتن لە دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی جەختی کردەوە ئەنقەرە بەهۆی نیشان نەدانی هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن بەغداوە، خۆی بە خاوەنداری خاکی هەرێم دەزانێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەعلوومە، مەحموود ئەلحەیاتی لەم بارەوە وتی: بەرز بوونەوەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و وەڵام نەدانەوەیەکی گونجاو، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە وا بیر بکاتەوە خاوەنداری ئەو بەشە لە خاکی وڵاتەکەمانە و حکومەتی بەغدا لە ڕێگای لەبەرچاو نەگرتنی پێشێل کاری سەروەریی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە، بووەتە هۆی زیادەخوازی ئەنقەرە لە خاکی عێراق.
ئەلحەیاتی گوتیشی : تورکیا بۆ لاواز کردنی سەروەریی و مێژووی عێراق، لە هەوڵدایە بەشگەلێک لە خاکی وڵاتەکەمان بخاتە سەر وڵاتی خۆی و ئەوەش پێویستی بە هەوڵی بەپەلە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان(جگە لە حکومەتی بەغدا)یە. چونکوو حکومەتی بەغدا، بەستێنی بۆ هاتوچۆی ئەرتەشی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی دژبەرەکانی دروست کردووە.