کانونی یه‌که‌م 25, 2021 15:12 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: کۆتلە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی عێراق با بۆ پێکھێنانی دەوڵەت پێکەوە ڕێککەون

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: پەک خرانی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات زەبر لە بەرژەوەندیی خەڵک دەوەشێنێ، بەم پێیە کۆتلە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن دەبێ بە قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتی لە سەر پێکھێنانی دەوڵەت ڕێک کەون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، «عەممار حەکیم» بە ئامادە بوون لە ئاھەنگی «عیشای ڕەببانی» لە ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) لە کۆمەڵێک لە کلیساکانی بەغدا وتی: لەوانەیە پێکەوە لە ڕووی ئایینی و نەتەوەیی و یان ھۆزییەوە  جیاواز بین، بەڵام ھەر ھیەموو لە عێراق دا پێکەوە یەکگرتووین و دەبێ لەم ھەمەچەشنە بوونەی دین و ھۆز لە عێراق دا بە قازانجی وڵات کەڵک وەرگرین و بە ناکۆکییەوە نەگلێین.

«عەممار حەکیم» داوای لە تەواوی کۆتلەو لایەنە سەرکەوتووەکان لە ھەڵبزاردن دا کرد کە لە سەر بەرنامەیەکی جێی قەبووڵی دەوڵەتی ڕێککەون و بەرپرسایەتییەکەی قەبوڵ کەن و ھاوبەشی لە دەوڵەت دا ڕاشکاوانە بە خەڵک ڕابگەیەنن ھیەتا ئەو لایەنانەی کە لەگەڵ وەھا ڕێککەوتنێکدا نین بە ئۆپۆزیسیۆنەوە پەیوەست بن و یان لە گۆڕەپانی سیاسی بکشێنەوە.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم دۆسیەیە بۆی ھەیە ببێتە ھۆی ھاوبیروڕایی خەڵکی عێراقیش و بە گوێرەیەوە دەکرێ دەوڵەت لە ماوەی دوو حەوتە پێک بھێندرێت.

سەرپەیڤ