کانونی یه‌که‌م 25, 2021 22:46 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا: هیچ گۆڕانێک لە دەرکردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق ڕووی نەداوە

باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند : هیچ گۆڕانێک لە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا نێوان ئێران و عێراق بە هۆی درێژەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی نەداوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق رایگەیاند بە هۆی درێژەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گۆڕانێک لە دەرکردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق ڕووی نەداوە.

باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ڕوونی کردەوە: دەرکردنی ڤیزا بۆ شارومەندە عێراقییەکان بە پێی خاڵە تەندروستییەکان و بۆ چەند گرووپ لە خەڵک واتا ئەو پیاوانەی لە گەڵ ژنی ئێرانی زەواجیان کردووە، منداڵانی هاوبەشی پیاوی عێراقی و ژنی ئێرانی، بازرگانان و سەرمایەدانەران، کەسانی خاوەن پێشینەی دەرمانی لە ئێران و ئەو کەسانەی ڤیزای دەرمانییان هەیە، بێ کێشەیە.

سەرپەیڤ