دیداری وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i403998-دیداری_وەزیری_بەرەڤانیی_لوبنان_لەگەڵ_ڕاوێژکاری_ئاسایشتی_نیشتیمانیی_عێراق
وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق سەبارەت بە ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2021 05:28 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق

وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق سەبارەت بە ڕێگاکانی ھێزمەند کردنی ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی مەوازین نیوز، «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «موریس سەلیم» وەزیری بەرەڤانیی لوبنان لە بەغدای پێتەختی عێراق سەبارەت بە ھێزمەند کردنی پەیوەندیی برایانەی نێوان بەغداو بەیرووت و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا ھەروەھا پرسی پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئاسایشتی و سەربازیی نێوان دوو وڵات لەوانە واژۆ کرانی گرێبەستی ھاوکاریی نێوان وەزارەتخانەکانی عێرق و لوبنان لە بواری سەربازی تاتوێ کرا.

ئەعرەجی پێی داگرت: عێراق بە گرینگایەتی دان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە دووی پتەوکردنەوەی بناغەی سەقام و ئاشتیی ناوچەکەوەیە، چونکو ناکۆکی و لێکدابڕان و پێکدادان بە قازانجی عەرەبەکان نییە.

وەزیری بەرەڤانیی لوبنانیش لە سەر گرینگایەتی دان بەو بەرژەوەندییە ھاوبەشانەی کە برایانی عەرەب یەکانگیر دەکات و ھەوڵدان بۆ ھێزمەند کردنیان بە جۆرێک کە لە خزمەتی یەمخستنەوەی زیاتری وڵاتانی عەرەبی دا پێت، پێی داگرت.