کانونی یه‌که‌م 30, 2021 22:32 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: دەست و پێوەندەکانی تیرۆری سەردار «سولەیمانی» دەکەونە بەر پەیگەڕی یاسایی

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەنگاوەکانی دڕندانەی ئەمریکا بۆ تەواوی دنیا ئاشکرا بووە، جەختی کرد: بکەرانی تیرۆری فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسداران و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق دەکەونە بەر پەیگەڕی یاسایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە نەریتی ڕێزنان لە ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی  و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەغدا وتارێکی پێشکەش کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق  وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شەھیدان «سولەیمانی» و «موھەندیس» توانییان تیرۆریزم خاشەبڕ بکەن، وتیشی: شەھیدان موھەندیس و سولەیمانی و تەواوی شەھیدان بۆ ھێزمەند کردنی بەرەی خۆڕاگری گیانیان بەخشی، دیارە ھیچ ھاوکێشەیەک لە ناوچەکەدا نایەتە ئاراوە مەگەر ئەوەی کە خۆڕاگریش بەشێکی بێت.

مەسجیدی وتیشی: شەھیدان موھەندیس و سولەیمانی قوتابخانەی خۆڕاگری و پارێزەری حەق بوون لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەدا. ھەنگاوی دڕندانەی ئەمریکا دوای تیرۆری فەرماندەرانی سەرکەوتن «شەھیدان سولەیمانی و موھەندیس» بۆ تەواوی دنیا ئاشکرا بووە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق پێشی داگرت: ئەوەی وا فەرمانی تیرۆری شەھیدان سولەیمانی و موھەندیسی دەر کردووە، دادگایی دەکرێت و خوێنی پاکی شەھیدان، ھاوپشتیی نێوان حەماوەری عێراق و ئێرانی پتەوتر کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ