کانونی دوھەم 03, 2022 20:03 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە عێراق: سەردار سولەیمانی دەسەڵاتی بەرگری بۆ بەرەی بەرخۆدان بەدیهێنا

باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ئاماژە بەڕۆلی سەردار سولەیمانی لە گەشەی توانا و پتانسێلەکانی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی، وتی: بە هەوڵەکانی ئەم شەهیدە پایەبەرزە میللەتانی ناوچەکە و بەرەی بەرخۆدان دەتوانن لە بەرامبەر دوژمنان بەرگری لە خۆیان بکەن.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجیدی لەم بارەوە وتی: هەموو هەوڵی سەردار سولەیمانی ئەوە بوو بە هاوکاری هێزەکانی خەڵک و هێزە چەکدارەکان، تیرۆریزم لە ناو ببات.

ئەو وتیشی: سەردار سولەیمانی توانی سەرکەوتنی زۆر بۆ میلەتەکانی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان بێنیتە ئاراوە بە شێوەیەک کە بتوانن لە بەرانبەر دوژمنان بەرگری لە خۆیان بکەن و دەسەڵاتی بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەیان هەبێت.

سەرپەیڤ