کانونی دوھەم 04, 2022 08:25 Asia/Tehran
  • بەغدا: نەیاری کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراقین بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق پێی داگرت: وڵاتەکەی قەت ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە لە خاکەکەی بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «ئیریک شوالیە» باڵوێزی فەرەنسا لە بەغدا پێی داگرت: دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بەتەما بوو عێراق بکات بە گۆڕەپانێک بۆ تۆڵەسەندنەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق وتیشی: تلوانی شەھید کردنی سەردار«قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» یاریدەری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دەست درێژکارییەکی لێنەبووراوو پێشێلکردنی سەروەریی عێراق دێتە ئەژمار.

«قاسم ئەلئەعرەجی» وێڕای پێشوازیی کردن لە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعودی پێشی داگرت: عێراق قەت ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە لە خاکەکەی بۆ سیخوڕی کردن لە وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەربگیردرێت، بەڵکو دەبێ شوێنی چاوپێکەوتنی برایان و دۆستەکان بێت.

سەرپەیڤ