کانونی دوھەم 06, 2022 10:08 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: میوانداری خولی پێنجەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان دەبێت

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتی: بەغدا بەم زووانە میوانداری خولی پێنجەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان دەبێت.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھدی لوبنان وتیشی: عێراق ھەتا ئێستا میوانداری چوار خولی وتووێژەکانی ئێران و عەرەیستان بووەو بەم زووانەش میوانداری خولی پێنجەمی دەبێت.

مەسجیدی وێڕای ئاماژە کردن بە بەھرەو بارستاییە گەورەکانی ئێران  عەرەبستانی سەعودی وتیشی: وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن گرفتەکانی نێوان خۆیان بە دوور لە مۆچیارییەکانی ئەمریکا چارەسەر بکەن.

باڵوێزی ئێران لە بارەی گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی عێراقیش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێز لە ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی سیاسیی نێوان ھێزەکانی عێراق دەگرێت.

مەسجیدی پرسی گشتپرسیی دابڕانی ھەرێمی کوردستان لە عێراقیشی بە بابەتێکی کۆتایی پێ ھاتوو زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران نەیارای دابەشکرانی عێراقە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە بارەی نووساندنی تۆڕی ڕێگای ئاسنی نێوان دو وڵاتیشەوە وتی: نووساندنی تۆڕی ڕێگای ئاسنی ئەم دوو وڵاتە بەیەکتر بە دڵنیاییەوە کاریگەریی لە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی گەورە لە ڕۆژھەڵاتی ئێران دا دەبێت و یارمەتیی بازرگانی، گواستنەوەی ڕێوینگ و زیارەتکارو ترانزیتی نێونەتەوەیی دەدات.

سەرپەیڤ