ھادی عامری: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404310-ھادی_عامری_سوپای_عێراق_بە_شانازی_و_دەستەڵاتەوە_دژی_تیرۆریزم_وەستا
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وتی: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستاو بە گژی دا چووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2022 06:35 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستا

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وتی: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستاو بە گژی دا چووەوە.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ساڵگەڕی دامەزرانی سوپای عێراق لە ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی عێراق لە نێو ھێزە چەکدارەکان کە بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستاو بە گژی دا چووەوە، لە قوڵایی دڵەوە پیرۆز دەکەم و داکۆکی و پشتیوانیی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی دەستەڵاتی یاساو پاراستنی جێ و شوێن و ئابڕووی وڵات.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتیشی: لە ئاوا ڕۆزێکدا لە خۆبردوویی ھەرماوی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە وڵات و ڕسکاندنی داستانگەلی بوێرانە بە ھاوکاریی ھێزەکانی دیکەی وەک پۆلیس، حەشدی شەعبی، ھێزەکانی دژە تیرۆرو پێشمەرگە وەبیر دێنینەوەو دیارە عێراقییەکانیش شانازی بەم باوەڕە پتەوە نیشتیمانییە شانازی دەکەن و بە سەربەرزییەوە بیری لێ دەکەنەوە.