کانونی دوھەم 07, 2022 23:08 Asia/Tehran
  • تیرۆرکرانی ئەندامێکی «حەشدی شەعبی»ی عێراق لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە

چەکدارانی نەناسراو ئەندامێکی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»یان لە کەرکوک تیرۆر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فۆرات نیوز، ڕۆژێک دوای ھەنگاوی تاوانکارانەی تیرۆری فەرماندەری «حەشدی شەعبی» و بنەماڵەکەی لە بەغدا، چەکدارانی نەناسراو ئەمجارەیان ئەندامێکی دیکەی ئەم تاقمە خۆڕاگرەیان لە کەرکوک تیرۆر کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، میدیاکانی عێراقی ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی تاقمی خۆڕاگریی حەشدی شەعبی بە ناوی «عەلا سەیید یاسر ڕەمەزان» لە ناوچەی «ئەلقادسیە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرکوک بە ھۆی چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

ڕۆژێک بەرلەوەش چەکدارانی نەناسراو ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی «ئەحمەد عەبدولوموتەللیب عەبدوڕەززاق» لە فەرماندەرانی تیپی ٤٥ی حەشدی شەعبی لە بەغداو لەگەڵ تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەی دا دانیانە بەر دەستڕێژو پێنج لە ئەندامی بنەماڵەکەی شەھید بوون و بۆخۆشی لە بەر بەرکەوتنی چەندین گولە لە ئێستادا لەژێر چارەسەری دایە.

سەرپەیڤ