بشێوی لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق روویدا
یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوە چوو و شەڕ و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلفورات, یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پارلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوە چوو.
مەحموود مەشهەدانی نوێنەری هاوپەیمانی عەزم و سەرۆکی تەمەنیی سونەی پارلەمان، خولی نوێی پارلەمانی بە شێوەی فەرمی دەست پێکرد و وتی: بەڵێ بۆ عێراق و هێزەکانی ئێمە و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە.
ئەم دانیشتنە بە ئامادە بوونی ۳۲۵ نوێنەر بەڕێوە چوو و نوێنەران لەم دانیشتنەدا سوێندیان خوارد.
سەرچاوە عێراقییەکان باسی تێکھەڵچوون و شەڕی نێوان نوێنەرانی پارلەمانیی فراکسیۆنی سەدر و نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هێزە شێعەکان دەکەن .
ئەمە لە حاڵێک دایە کە مەشهەدانی داوای هەڵبژاردنی خێرای لیژنەی سەرۆکایەتی لە نوێنەران کردبوو ، چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای وەدوا خستنی هەڵبژاردنی لیژنەی سەرۆکایەتی کردبوو.سەرچاوەکان هەروەها باسی ناجێگیر بوونی دۆخی تەندروستیی مەشهەدانی دەکەن بە ھۆی ئەم شەڕ و لێکدانەوە و وتوویانە بە ئامبولانس بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە.