کانونی دوھەم 12, 2022 20:56 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بینای تازەی سەرکۆنسولگەریی ئێران لە بەسرەی عێراق

بینای تازەی سەرکۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرەی باشووری عێراق، کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بینای تازەی سەرکۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرە ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق و «عەلی غابیدی» سەرکۆنسولی ئێران لە یەسرەو «ئەسعەد عیدانی» پارێزگاری بەسرەو ھەروەھا سەرۆکی زانکۆی بەسرە کرایەوە.

ھاوکات لەگەڵ کرانەوەی بینای سەرکۆنسولگەریی ئێران لە بەسرە، کۆبوونەوەی سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە شوێنی کۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەسرە بەرپا کرا.

سەردانی زانکۆی بەسرەو دیدار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆو چاوپێکەوتنی پارێزگاری بەسرەش لەو بەرنامەی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بۆ پارێزگای بەسرە بوو.

 

سەرپەیڤ