کانونی دوھەم 18, 2022 08:00 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە یەمەنییەکان بە بۆنەی ھەڵمەتەکەیان بۆ سەر ئیمارات

«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ئەو هەڵمەتەی بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوویانەتە سەر ئیمارات، پیرۆزبایی لە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی یەمەن کرد.

«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق،  پیرۆزبایی لە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی یەمەن کرد لەبەر ئەو هەڵمەتەی کە دوێنێ دووشەممە بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوویانەتە سەر ئیمارات.

ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، لە تویتێکدا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ھەڵمەتانە دەربڕی و بە کارێکی شۆڕشگێڕانە ناوزەدی کرد. ناوبراو هۆشداریشی بە دەوڵەتی ئیمارات دا کە ھەرگیز دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدات.

«قەیس خەزعەلی» ئەو ھەڵمەتانەی بە پەرچەکرداری شەڕی یەمەن زانیوەو لەو باوەڕەدایە کە، ئیمارات ڕۆڵێکی چڕی هەیە لەوەی لە یەمەن دەگوزەرێت.

ناوبراو لە توییتەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، فەرمانڕەوایانی وڵاتۆچکەی ئیمارات ئەوانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کردووەتەوە، هۆشدارییان دەدەینێ لە دەرئەنجامی نەخوازراوی دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆی عێراق و ئاژاوەنانەوە و دروستکردنی دووبەرەکی لەنێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەمانداو پێیان دەڵێین عێراقییەکان شکۆمەندن و ڕێگە بە دەستدرێژیی ئێوە و هیچ کەسێکی تر نادەن.

ڕۆژی دووشەممە ھێزەکانی سوپای دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێنج مووشەکی بالیستی ھەڵیانکوتایە سەر کۆگاکانی کۆمپانیای «ئەدنۆک» لە ئەبوزەبی و هەردوو فڕۆکەخانەی «ئەبوزەبی» و «دوبەی»ش کەوتنە بەر پەلامارو لە ئەنجام دا سێ تەنکەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان تەقینەوە و سێ کەسیش کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرپەیڤ