کانونی دوھەم 26, 2022 13:09 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی: موستەشارانی ئەمریکا مەترسی دارتر لە لەشکرییەکانیانن

سەرکردەی بنکەی ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار، ھێزە موستەشاری و ھەواڵگرییەکانی ئەمریسکای لە لەشکرییەکانی بە پڕمەترسی تر زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلعەھد»، «قاسم موسلیح»  سەرکردەی  بنکەی ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ھەتا کاتێک کە ئەم ھێزانە لە عێراقن پێویست بە دووپات بوونەوەی  داعش ناکات.

«موسلیح» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھاتنی ھەڵاتووانی بەندیخانەی «حەسەکە»ی سووریا بۆ عێراق ئاسان نییە، وتیشی: ئێمە ھەموو تەگبیرێکی ئاسایشتیی پێویستمان کردووە بۆ پێشگرتن بە ھاتنی تیرۆریستان بۆ عێراق و ھاواھەنگییەکی باش لە نێوان ھێزەکانی عێراق و لایەنی سووری لە ئاردایە.

ئەم ئەندامەی حەشدی شەعبی وتیشی: ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی زیاتر لە جارێک ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراقیان کردووەتە ئامانج و دروونەکانیان بەردەوام بە سەرسەری ھێزەکانمانەوە خەریکی گەشت لێ دانن و ھەتا کاتێک کە گەشت لێ دانی دروونەکانی ئێمەش قەدەغە بێت دیارە زاڵ بوون بە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوادا مسۆگەر نابێت.

سەرپەیڤ