کانونی دوھەم 26, 2022 19:58 Asia/Tehran
  • کازمی: داعش ھەموو ئەو گەمژایەتییانەی لە سەر گران دەکەوێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی گەمژەیی تیرۆریستانی داعش، لە سەر ئامادە بوونی ھێزە چەکدارەکانی وڵات بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەوڵێکی دژی ئاسایشت و سەقامی عێراق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ێ«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە  لە کاتی بەسەر کردنەوەی ھێڵی سنووریی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا وتی: ئەم سەردانە بە مەبەستی چاودێریی ڕاستەوخۆ بە سەر تەگبیرو ھەنگاوە پارێزکارانە ئاساییەکانی ھێزەکانی ئاسایشت و لەشکری ئەنجامی گرتووە.

کازمی ھەڕەشەی لە تافمی تیرۆریستی داعش کردو وتی: تیرۆریستانی داعش ھیەتا ئێستا پەلەقاژەی زۆریان کردووە و کەچی بەردەوامیش شکستیان ھێناوەو دیارە ھەمیسانیش ھەر خەریکی پەلەقاژە دەبن و دیسانەوەش ھەر شکست دێنن، چونکو خوێنی جەماوەری عێراق گەلێم پڕبایەخەو ھێزە چەکددارەکانی ئەم وڵاتە تۆڵەی ھیەر گەمژەییەکیان لێ دەکەنەوە کە توشی ببن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵات کاتێک پارێزراو دەبێت کە سنوورەکان پارێزراو بن، شارومەندانی ناوچە سەرسنوورییەکانی دڵنیا کردەوە کە قەت لە بیر نەچوونەتەوەو لەبیریش ناچنەوە.

سەردانەکەی «مستەفا کازمی» ھاوکات لەگەڵ تەگبیری توندی ئاسایشتیی ھێزەکانی عێراق لە ھێڵی سەرسنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریاو دوای ھەڵاتنی ئەم دواییەی دیلەکانی داعش لە بەندیخانەی «حەسەکە»ی سووریا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ