کانونی دوھەم 28, 2022 16:55 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: تاران و ڕیاز سوورن لە سەر چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکانیان

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنی ھەرە باشی دانوستان لەگەڵ ڕیاز وتی: ھەردووک لا لە ڕووی سیاسییەوە لێبڕاون بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس،«ئیرەج مەسجیدی»  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعودی وتی: ئێران ھەتا ئێستا لەگەڵ شاندی عەرەبستاندا چوار خولی دانوستانی لە بەغدا وەپشت سەر ناوەو ئەم دانوستانانەش پێشکەوتنی باشیان ھەبووەو خولی پێنجەمی دانوستانەکانیش لە داھاتوویەکی نزیک دا بەڕێوە دەچێت.

«مەسجیدی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خواستی سیاسیی دوو وڵات لە سەر چارەسەریی کێشەکانی نێوانیانە، وتیشی: ئەوەی لە بەرنامەماندایە ئەمەیە کە بتوانین لە بنەڕەت دا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا کە ساڵانێکی دوورودرێژە پچڕاوە ، بووژێنینەوە.

عەرەبستانی سەعودی لە سێھەمی ژانویەی ساڵی ٢٠١٦ بە بیانووی ھێرشی ھێندێک کەس بۆ سیەر باڵوێزخانەو کۆنسولخانەکەی لە تاران و مەشھەددا پەیوەندیی دیپلۆماسیانەی خۆی لەگەڵ ئێراندا پچڕاند.

سەرپەیڤ