سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق: کوژرانی خەلیفە تازەکەی داعش لە درێژه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق مسۆگەر کرا
«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە توییتێکدا پەیوەست بە کوژرانی سەرکردەو خەلیفەی تازەی داعش ڕایگەیاند: کوژرانی خەلیفە تازەکەی داعش لە درێژه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق مسۆگەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق ، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران و سەرکردەی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق لە توییتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی رایگه‌یاندووە: کوژرانی «عه‌بدوڵڵا قه‌رداش» خەلیفەو ئەمیری تازەی تاقمی تیرۆریستی داعش ، درێژه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق مسۆگەر کراوە.
سەرکردەی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شیکاریی پێویست ، سه‌ره‌نجام گه‌ییشتینه قۆناغی ڕاماڵینی مۆڵگه‌ی سه‌رەوەی رێکخراوی چەپەڵی داعش کە کوژرانی «ئەبو ئیبراهیم قورەیشی» ناسراو بە «عه‌بدوڵڵا قه‌رداش» لە دەرەنجامەکانیەتی .
«مسته‌فا کازمی» له توییتەکەی دا پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، لە ئەنجامی هه‌وڵی بەردەوام و بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق هەتا ئێستا ده‌یان چه‌کداری تیرۆریستی داعش گیراون و دەیان سەرکردەو ئەندامی باڵاشیان تیادا چووە کە کوژرانی «ئەبو ئیبراهیم قورەیشی» دوایین نمونەیەتی.