راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق:پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنێک بەهیچ شێوەیەک دژی لایەنێکی دیکە نیە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەڵێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنێک بەهیچ شێوەیەک دژی لایەنێکی دیکە نیە.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر دەڵێت: پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، ئێران و سعوودیە تەنها لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیانە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنێک بەهیچ شێوەیەک دژی لایەنێکی دیکە نیە.
باسی لەوەش کردووە، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئێران نیە، هەروەها پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دژی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیە دژی ئێران و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانیش دژی سعوودیە نیە.. عێراق پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی بونیاد دەنێت".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، نایانەوێت گرووپە چەکدارییەکان عێراق بکەن بە شوێنێک بۆ هەڕەشەکردن لەسەر ئێران و هیچ دەوڵەتێکی دیکە، هەر وڵاتێکیش رێز لە سەروەری عێراق بگرێت پێشسعودوازی لێدەکەن و ئامادەن بۆ کاری بەیەکەوەیی و هاوبەش.