ئادار 11, 2022 23:00 Asia/Tehran
  • قەیس خەزعەلی: با ھێزە کوردییەکانیش وەک سوننەکان ڕێک بکەون

«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات کە کردەوەی سوننەکان بکەن بە سەرمەشق و ھەرچۆن ئەواتن لە سەر پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان خێرا ڕێککەوتن، کوردیش لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار بە زووترین کات ڕێک کەون.

«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ڕۆژی ھەینی ١١ی ئازار لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتەر دای نابوو، ڕایگەیاند:هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر خێرا ئەنجامی گرت چونکە هێزە سوننەکان لەناو خۆیاندا پێکهاتن، پێمان وایە دەبێت هێزە کوردییەکانیش هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

ناوبراو جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ، دیارە هێزە شیعییەکانیش دەبێ ھەرچی خێراتر لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێک بکەون.

ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتووشیەتی: تەواوی ئەم ھەوڵانە بۆ تەواوکردنی کابینە و پێکهێنانی حکومەتە بە زووترین کات، چونکە پێکهێنانی حکومەت ئامڕازە نەک ئامانج بە تایبەت کە ئێستا دۆخی ئابوری خراپتر دەبێت.  

ئامۆژگاریی ئەم کەسایەتییە شێعەیەی عێراق بۆ یەکێتی و پارتی لە کاتێکدایە کە ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کە پۆستێکی سەرەکی و دەسەڵاتەکانی سنوردارە، بە دوو ئاراستەی جیاواز کاردەکەن و ناکۆکیەکانیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ. 

سەرپەیڤ