باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگکرایە وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ، باڵیۆزى ئێرانی بانگکرد ویاداشتێکى ناڕه‌زایی دایە ناوبراو .
وته‌بێژى وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ڕایگەیاند ، "هه‌موو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى عێراق ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاند، "عێراق سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌رى خاکه‌که‌ى ناکات‌و ئه‌وه‌ى پێویست بێت له‌و ڕوه‌وه ده‌یکات".
نیوەشەوی شەممە لە سەر یەکشەممە دوو بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی «موساد»ی سەربە ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتە بەر موشەکە خاڵپێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.
پەیوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەر لەم پەیوەندییەدا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە کرانە ئامانجی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی زایونییەکان بە ھۆی موشەکە خاڵپێکەکانەوە، پێی داگرت: دووپات بوونەوەی ھەرچەشنە ئاژاوەنانەوەیەک لەگەڵ وەڵامێکی قورس و گورچکبڕو لێبڕاوانەو ماڵوێرانکەردا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.