ئادار 15, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: ئێران لە ڕێککەوتنی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر  پشتیوانی دەکات

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: تاران لە ڕێککەوتنی نێوان «چوارچێوەی ھەماھەنگی» و ڕەوتی سەدرو ھەروەھا کۆتلە سیاسییەکانی دیکەی عێراق پشتیوانی دەکات.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئێران لە ڕێککەوتن و دەرەنجامەکەی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی «گەورەترین ھاوپەیمانیی کۆتلە شێعەکان» و ڕەوتی سەدرو ھەروەھا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆتلە سیاسییەکانی دیکەی عێراق داکۆکی دەکات.

«مەسجیدی» پێی داگرت: ناکۆکیی نێوان کۆتلە شێعەکان نابێ بەردەوام بێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیوادارە کە کۆتلە عێراقییەکان لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و ھەروەھا ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی سوننەو کورد بە ئەنجام بگەەن ھەتا لەم چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا دەرباز بن.

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتیشی: ھەل و مەرجەکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنی دا دەڕوات و بە سەرنجدانی ئەمەی کە لایەنەکانی عێراقی بەم ئەنجامە گەییشتوون کە ناکۆکی بە قازانجی وڵات نییە، لەوانەیە ڕێککەوتنێک مسۆگەر ببێت.

سەرپەیڤ