قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
ئادار 18, 2022 21:47 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشی کرد لە ڕۆژئاوای عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق پێدزەی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشیان بۆ عێراق پوچەڵ کردەوە.
ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە باسی پوچەڵ کرانەوەی جم و جوڵەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کردو وتی: ئەم تیرۆریستە داعشییە بە نیازی کنەکردنە نێو ناوچەی «حەدیسیە» لە ڕۆژئاوای ئەنبار بوو کە ھێزە ئاسایشتییەکان دوای پێ و شوێنگرتنی جوڵەی ئەم سەرکردەیەی داعش قۆڵبەستیان کرد.
ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرکردەکەی داعش لە کردەوەی تیرۆریستی و ھێرشی سەر ھێزە ئاسایشتییەکان لە کاتی زاڵ بوونی داعش بە سەر ناوچەگەلێکی عێراق دا ڕۆڵێکی کارای ھەبووە.