ئادار 23, 2022 19:08 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق: داگیرکاریی ئەمریکا بەردەوام بێت، چەکی خۆڕاگری وەڵام دەداتەوە

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا ھەتا کۆتایی ئەم ساڵە زایینییە لە وڵات نەکشێتەوە بە چەکی خۆڕاگری وەڵامی دەدەینەوە.

«ئەحمەد عەبدولحسەین» ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق لە وتووێزێکدا لەگەڵ «ئەلعەھد» پێی داگرت کە ئەگەر بێتو لەشکریانی ئەمریکی ھەتا کۆتایی ئەم ساڵە زایینییە لە وڵات نەکشێنەوە ، چەکی خۆڕاگری ئامادەی وەڵامدانەوەی داگیرکارییەکانی ئەمریکایە.

«ئەحمەد عەبدولحسەین» ھەروەھا لە بارەی چاوڕای ھاتنە ئارای باسی چەک کردنی خۆڕاگری لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدرو چوارچێوەی ھیەماھەنگی وتی: ئاوا بابەتێک دوورە لە ڕاستییەوەو ئاوا شتێک لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەدا باس نەکراوە.

ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق وتیشی: ئەکەر بێتو ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا ٣١ی دیسامبر نەکشێنەوە، چەکی خۆڕاگری ئامادەی وڵام دانەوە دەبێت. چەکی خۆڕاگری ھیەتا ئەو کاتەی کە دوا سەربازی ئەمریکی عێراقی لە کاتی دیاری کراودا جێ نەھێشتووە، دەمێنێتەوە. لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوتی سەدر لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزی بیانی بە تەواوی و بە تایبەت ئەمریکییەکان و پارێزرانی سەروەریی عێراق ڕێککەوتن کرا.

سەرپەیڤ