ئادار 28, 2022 10:47 Asia/Tehran
  • له‌ به‌غدا هێرشکرایه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی و به‌شێکیان سووتاند

شه‌وی رابردوو ھەندێ کەس لە بەغدا هێرشیان کردە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا.

 

هێرشەکە دوای گردبوونەوەی ھەندێ کەس بوو بۆ چەند کاتژمێرێک بەهۆی تویتێکی کەسێک بەناوی د. نایف کوردستانی، کە بێڕێزی بە مەرجعیەتی شیعە کردبوو . 

 ئه‌و که‌سه‌ که‌ دەوترێت کادیری پارتی بووە پۆستەکەی سڕییەوە و داوای لێبووردنی کرد و وتی، "بەهەڵە تێگەیشتن هەبووە".

پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تویتی ئەو کەسە گوزارشت لە رای کەسیی خۆی دەکات و "پارتی باوەڕی بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن هەیە". 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کورستانیش لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە و رادەستی لایەنی دادوەرییان کردووە.

 وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئازادیی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایێت کە دەستدرێژیی بکرێتە سەر هێما ئایینی و نیشتمانییەکان، هەر قسە کردنێک بەتایبەت لەسەر پێگەی مەرجەعیەت قبووڵکراو نییە و بێدەنگ نابن لەسەری.

هاوکات جەختی کردووەتەوە کە ئەو پۆستە گوزارشت لە بیروڕای گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات.

مەرجعیەتی شیعەی عێراق ، ھەمیشە رۆڵێکی گرنگیی ھەبووە لە پاراستنی ئارامی و سەقام لە عێراق و جێگای رێزی ھەموو لایەنەکانە بە تایبەت پارت و  لایەنە کوردیەکان .

 

سەرپەیڤ