دانوستانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406605-دانوستانی_سەرۆک_وەزیران_و_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_لە_بارەی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەوە
سەرچاوە میدیاییەکان باسیی دیدارو وتووێژی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2022 05:15 Asia/Tehran
  • دانوستانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسیی دیدارو وتووێژی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «واع» ، «موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە لە دیدارەکەیاندا وێڕای وتووێ ژ سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە وڵاتەکەیاند لە سەر تۆکمەکرانی ڕەوتی سیاسی لەم وڵاتە بە ھەڵبژێردرانی سەرۆک کۆمارو پێکھاتنی دەوڵەت پێیان داگرت.

حەلبوسی و کازمی ھەروەھا سەبارەت بە لەمپەرەکانی بەردەم ڕەوتی سیاسیی عێراق و بە چەقبەستوویی گەییشتنی بیروڕایان گۆڕییەوە.

بڕیار وا بوو نوێنەرانی پەرلەمان لە دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەیان سەرۆک کۆ ماری تازەی وڵاتەکەیان دیاری بکەن بۆ ئەوەی لەپاشان بەستێن بۆ دیاری کرانی سەرۆک وەزیران و لە ئەنجام دا پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە خۆش یبکرێت، کەچی لە بەر بە ئاستی پێویست نەگەییشتنی ژمارەی نوێنەران کۆبوونەوەکە کەوتە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو.