نیسان 05, 2022 12:41 Asia/Tehran
  • ھێرش کردنە سەر بنکەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق

فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق دوابەدوای ھێرشی خۆکوژانە بۆ سەر سوپای ئەم وڵاتە لە باشووری موسڵ، لە دوو قۆناغ دا بنکەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە نەینەوا کردە ئامانج کە لەم ھێرشانەدا چەند تیرۆریستێک لەنێو چوون.

ڕۆژی دووشەممە دوابەدوای ھێرشی خۆکوژانەی دەست و پێوەندەکانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە باشووری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، ھەشت ئەندامی ئاسایشتیی سەربە ناوەندی سەرکردایەتیی نەینەوا بریندار بوون.

ھێزەکانی عێراق لە کاتی پشکنین و گەڕان لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئاگاداری بوونی چەند تونێلی داعش بوونەوەو پاشان لەگەڵ تیرۆریستاندا تێکھەڵچوون کە چەکدارێکی داعش لەکانی تێکھەڵچوونەکەدا دەکوژرێ و تیرۆریستێکسش بە پشتێنی تەقەمەنیەکەی خۆی لەنێو تونێلێکدا دەاەقێنێتەوە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی بریندار بوونی ژمارەیەک لە چەکدارانی عێراقی.

سەرپەیڤ