نیسان 05, 2022 16:20 Asia/Tehran
  • جەختی خەزعەلی و عامری لە سەر پارێزرانی ناوەڕۆکی فراکسیۆنی زۆرینە

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختیان کرد لە سەر پارێزرانی ناوەڕۆکی فراکسیۆنی زۆرینە.

شێخ «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق و «ھادی عامری»  سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای دیدار لەگەڵ یەکتر تەواوی ڕێکارەکانیان بە مەبەستی چارەسەریی گرفتەکان لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم وڵاتە تاوتوێ کرد.

شەوی دووشەممەش شێخ «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە نووسینگەکەی دا لە بەغدا لەگەڵ «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق و شاندەکەی یاوەری پێشوازیی کرد.

خەزعەلی و حەکیم لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی دەست ڕاگەییشتن بە چارەسەری لە ئاراستەی ڕەچاوکرانی مافی شێعەکان و گرینگایەتیی بەھرەوەرگرتن لە کەشی مانگی ڕەمەزان لە نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاکەلێک بۆ پێکھاتنی خێرای دەوڵەت و خزمەت گەیاندن بە گەلی عێراق پێی داگرت.

سەرپەیڤ