نیسان 13, 2022 04:33 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕەوتی لادەری «سەرخی» لە سێ پارێزگای عێراق

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی ڕاپێچ کرانی کۆمەڵێکی دیکە لە ئەندامانی ڕەوتی لدەری «سەرخی» یان کردووە لە سێ پارێزگای ئەم وڵاتە.

ئەم ڕۆژانە کە کاری پێکھێنانی دەوڵەتی عێراق توشی لەمپەر ھاتووە، کەسێکی سەربە ڕەوتی «سەرخی» ناسراو بە «ئەلمەسعودی» بە قسەگەلێک لە بارەی پیرۆزگەکانەوە ھەرایەکی تازەی ناوەتەوە.

جەماوەری عێراق دوابەدوای دەست درێژیی فیرقەی لادەری «سەرخی» بۆ سەر ھەرێمی پیرۆزی ئیمامانی مەعسوم(ع) لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان و نووسینگەکانی ئەم فیرقەیەیان لە ھێندێک لە پارێزگاکاندا داخست.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراق «واع»، یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق ھەڵمەتێکی بەربڵاوی بۆ قۆڵبەست کردنی ئەندامانی تاقمێکی دینیی توندئاژۆ کە سوکایەتییان بە ھێماکانی دینی و داب و نەریتە ئیسلامییەکان کردووەو خوازیاری تێکدانی گڵکۆ پیرۆزەکان بوونە، جێبەجێ کردووە.

یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوای وەرگرتنی زانیاریی وردی ئاسایشتیی،دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق ٦ تۆمەتباری ئەم تاقمەیان کە بە نیازی ئاژاوە نانەوە لە نێو گەلی عێراق دا بوونە لە پارێزگاکانی بەسرەو کەربەلاو میسان قۆڵبەست کردووە.

کۆمەڵێک لە ئاژاوەچییان و لادەرانی «سەرخی» ئۆکتۆبەری ٢٠٠٢ش لە ڕەوتی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە کەربەلای موعەللا بە نیازی ئاژاوەنانەوە بوون کە لە ئەنجامی ھەوڵی دەستبەجێی زیارەتکاران و لە سەرھەست بوونی فەرمانبەرانی ئاسایشت ھیچیان لێ نەوەشایەوە.

 

سەرپەیڤ