نیسان 17, 2022 06:49 Asia/Tehran
  • وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق : دەمانەوێت نەوت سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیان هەبێت

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا هەرێم کاتی کۆبونەوەی دووەمی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت دیاری نەکردوە، وتیشی که‌ هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەنەوە کە دەیانەوێت نەوت لە سەرانسەری عێراق دا سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیان هەبێت.

له‌ لێدوانێک دا بۆ که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، عیسام هاشم وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە وتی: هەرچەندە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانیان لەگە شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، کە فرۆشتنی نەوت و گازی لەلایەن هەرێمەوە بە نادەستوری دانا، تەواو بووە بەڵام هەردوولا رێککەوتون بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان.

عیسام هاشم  گوتیشی : "چاوەڕێین شاندی هەرێم لە دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم  وەڵامی پێشنیازەکانیان بدەنەوە، بەڵام تا ئێستا هەرێم کاتی کۆبوونەوەی دووەمی دیاری نەکردوە."

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که‌ "کێشە کەڵەکەبووەکانی نەوتی هەرێم پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە چونکە هەم حکەمەتی هەرێم هەم حکومەتی عێراق گۆشە نیگای جیاوازیان هەیە، به‌ڵام "هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە دەمانەوێت نەوت لە سەرانسەری عێراقدا سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیان هەبێت."

سەرپەیڤ